پرسەنامەی پارێزگار بۆ كۆچی دوای پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز

پارێزگای سلێمانی

 

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

بەناوی پارێزگای سلێمانیەوە، پرسە و ماتەمینی و غەمی خۆمان بەکۆچی دوایی زانا و ڕۆشنبیر و سیاسەتوان و ئەکادیمیستی کوردستان بەڕێز پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز ڕادەگەیەنین.
داواخوازین لە خوای گەورە ئارامیی و سەبوریی دڵی هەموولایەکمان بداتەوە و کۆچکردومان بکاتە خانەخوێی هەمیشەیی خانە و دیوان و بەهەشتی نەبڕاوەی خۆی.

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی
٢٠١٨/١٢/٨