له‌ سلێمانی پسوڵه‌ی ژماره‌ 24 ی نه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت

پارێزگای سلێمانی

قائیمقامی سلێمانی داوا له‌ بریكاره‌كانی خۆراكی سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كات له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌وه‌ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كانی سلێمانی بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی هه‌ردوو پسوڵه‌ی نه‌وتی ژماره‌ (24-25)،  ئاشكراشی ده‌كات له‌ هه‌مان ڕۆژه‌وه‌ ده‌ست ده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی پسوڵه‌ی نه‌وتی ژماره‌ 24، به‌ختیار عبدالرحمان قائیمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی ڕایگه‌یاند داوا له‌ بریكاره‌كانی خۆراك ده‌كه‌ین له‌ ڕۆژی 26/12/2015 و ڕۆژانی دوایی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كانی سلێمانی بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی هه‌ردوو پسوڵه‌ی نه‌وتی ژماره‌ (24-25) ، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات بڕی پێویستی نه‌وت بۆ پسوڵه‌ی ژماره‌ 24 ئاماده‌یه‌ و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی پسوڵه‌كه‌ به‌ ده‌ستی هاووڵاتیان ده‌ست ده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی ،

قائیمقامی سلێمانی ووتیشی سه‌ره‌تا پسوڵه‌ی ژماره‌ 24 دابه‌ش ده‌كرێت پاش ئه‌وه‌ له‌ داهاتووشدا پسوڵه‌ی ژماره‌ 25 به‌ هه‌مان شێوه‌ دابه‌ش ده‌كرێت ، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد وه‌ك هه‌میشه‌ له‌ ناوچه‌ سارده‌كان و گه‌ڕه‌گه‌ هه‌ژار نشینه‌كانه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات .