چەند سوپاسنامەیەك ئاراستەی پارێزگار دەكرێت

پارێزگای سلێمانی

د.مەهدی عەللاق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لە سوپاسنامەیەکی فەرمیدا سوپاس و پێزانینی تایبەتی خۆی ئاراستەی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی دەکات، بەرامبەر هەوڵی دیارو شایستەیان لە گەیاندنی هاوکاریی و خزمەتگوزاریی بە زیانلێکەوتووان لەکاتی کارەسات و رووداوە سروشتیەکاندا.

 

لەلایەكی تر بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی لە عێراق، یان کۆبیچ نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، لە نامەیەکی فەرمیدا سوپاسی هاوکاریی و پشتگیریی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی دەکات بۆ کارو پرۆژەکانی یۆنامی و UN بەگشتی و خودی نێردەی تایبەت، بەتایبەتی.