یاداشتنامەیەكی تری لێكتێگەیشتن لەنێوان سنەو سلێمانی ئیمزاكرا

پارێزگای سلێمانی

 

ئێوارەی دوێنێ، لە مەراسیمێکدا کە لە ئۆتێل تایتانیکی شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و بەڕێز بەهمەن مراد نیا، پارێزگاری کوردستان لە کۆماری ئیسلامی ئێران، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ژمارە (٧)ی نێوان هەردوو پارێزگای سلێمانی و پارێزگای کوردستانیان ئیمزا کرد، کە چەند بڕگەیەکی گرنگ لە بوارەکانی (بازرگانی، پیشەسازی، وزە، کشتوکاڵ، ڕێگاوبان و گواستنەوە، مەرزەکان و گومرگ) لەخۆدەگرێت.