خشتەی جیاوازی باران بارینی ئەمساڵ و ساڵی پار بڵاوكرایەوە

پارێزگای سلێمانی

بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان خشتەی جیاوازی بڕی باران بارینی ئەمساڵ و ساڵی پاری لە سەنتەری پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان راگەیاند.

بەپێی خشتەكە، ئەمساڵ جیاوازییەكی گەورەی بارانبارین هەیە لەچاو ساڵی رابردووداو پارێزگای سلێمانیش ئەمساڵ زۆرترین بارانی لێ باریووەو گەیشتووەتە سەروی 500 ملم. لەكاتێكدا ساڵی رابردوو، تا ئەم كاتانە تەنیا نزیكەی 150 ملم باران باریبوو.