536 كەس بەهۆی سەرپێچی كردن بەرامبەر بە ژینگەو دارستانەكان دەستگیركراون

پارێزگای سلێمانی

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاماری  2018ی راگەیاندو  ئاشكرای كرد 536 كەس بەهۆی سەرپێچی كردن بەرامبەر بەژینگەو دارستانەكان دەستگیركراون.
لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا عەمید هێمن كەمەرخان بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەكانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە  رایگەیاند، ساڵی رابردوو، 536 سەرپێچی كاریان  دەستگیركردوە. لەو ژمارەیەش 19یان بەتۆمەتی كردنەوەی ئاگر لە كەژو كێوەكاندا دەستگیركراون، هەروەها 154 كەسیش لەسەر راوكردنی باڵندە و 55ی دیكەش لەسەر راوی ئاژەڵی كێوی، 109 كەس لەسەر راوە ماسی و هەشت كەسیش لەسەر خەڵوزكردن و 113 كەسیش زیادەڕەوی و 78یشیان لەسەر داربڕین دەستبەسەركراون.

ئاشكراشی كرد: چەندین جۆری چەكی راوكردن و 43 ئامێری بیرهەڵكەندنی سوری دەستیان بەسەرداگیراوە.
تەئكیدشی كردەوە، راوكردنی ماسی لەڕێگەی تەقەمەنی و ژەهر و كارەبا لەسەرجەم وەرز و كاتەكاندا قەدەغەن و بەوهۆیەوە چەندین كەسیان دەستگیركردوە