ده‌ڵێن ئه‌و كه‌سه زیره‌كه له چاره‌سه‌ری بابهتهكان و ئه‌و كه‌سه زیره‌كه له هه‌ڵبژاردنی ووشه‌كان و ئه‌و كه‌سه زیره‌كه له دیاری كردنی خواسته‌كانی، و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و زاراوانه‌ی حاڵه‌تێكی به‌هێزی كه‌سه‌كه ده‌به‌ستێته‌وه به بوارێكی تایبه‌تی زیره‌كی دا.به‌ڵام پێش ده‌رخستنی جۆره‌كانی زیره‌كی، واتای زیره‌كی چییه و جۆره‌كانی چین؟
ئه‌گه‌ر بمانه‌وه‌ی پێناسه‌یه‌كی دیاری كراوی زیره‌كی بكه‌ین ده‌بێت سوود وه‌ربگرین له جۆره زۆره‌كانی، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین بڵێن زیره‌كی كۆمه‌ڵێكه له توانای عه‌قڵی و بیره‌وه‌ری كه هه‌ندێ كه‌س هه‌یه‌تی و جیایان ده‌كه‌نه‌وه له كه‌سانی دیكه به شێوه‌یه‌ك كه به تواناتر ده‌رده‌كه‌ون له كه‌سانی ده‌وروبه‌یان.
جۆره‌كانی زیره‌كیش زۆرن له‌وانه:-
- زیره‌كی له ڕووی به‌كارهێنانی ووشه: نیشانه‌كانی ته‌ركیزكردن له‌سه‌ر ووشه‌كان زیاتر وه‌ك له وێنه‌كان و كه‌سه‌كان. چێژ وه‌رگرتن له گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌كان ، قسه‌كردن به شێوه‌یه‌كی جوان له لێدوانه جۆرا و جۆره‌كاندا.
- زیره‌كی بینینی (شوێنی) نیشانه‌كانی ئه‌وه‌یه كه‌سه‌كه ئاره‌زووی وێنه‌كێشان یان نووسینی شتی (نا رێك)ی هه‌یه، واتا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت ده‌ری ببڕێت له ڕووی وێنه‌كێشان ، دروستكردنی شێوه‌ی جۆراوجۆر ده‌ری ئه‌بڕێت.
- زیره‌كی بیركاری : له نیشانه‌كانی توانای ئه‌نجامدانی ڕێ‌و و شوێنه ژمێریاریه‌كان به خێرایی له كۆكردنه‌وه ، لێكدان ، لێده‌ركردن، دابه‌شكردن.
- زیره‌كی جه‌سته‌یی (جوڵه‌یی) : نیشانه‌كانی ئه‌وه‌یه كه‌سه‌كه به ئاسانی فێرده‌بێت كاتێك ئامێرێك یان مه‌كینه‌یه‌كی ده‌ست ده‌كه‌وێت و ده‌ست ده‌كات به ئیش پێكردنی به بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی تر فێری بكات.
- زیركی ڕه‌وشتی : كه‌سه‌كه سۆز و ویژدان ، ڕێزگرتن و لێبورده‌یی و یه‌كسانی به‌كارده‌هێنێت له ژیانیدا.
له ساڵی 2012 وه هه‌تا ئه‌م رۆژه‌دا زیره‌كترین نه‌ته‌وه ئه‌مانن:-
بۆ منداڵان پله‌ی (25) یه‌كه‌می جیهاندا:له پله‌ی یه‌كه‌مدا ووڵاتی ژاپۆن دێت پاشان ئه‌مریكا ، شنغهای-چین ، كۆریا ، چین تایبیه ، ئه‌ڵمانیا ، فه‌ره‌نسا ، ڤێتنام ، ڕوسیا ، به‌ریتانیا ، پۆڵه‌ندا ، كه‌نه‌دا ، ئیتاڵیا ، ئوسترالیا ، سنگافۆره ، توركیا ، هۆنگ كۆنگ ، هۆڵه‌ندا ، به‌لجیكا ، ئیسپانیا ، سویسرا ، كۆماری تشیك ، تایلاند ، نیوزله‌ندا ، فنله‌ندا.
بۆ كه‌سانی سه‌رو ته‌مه‌نی منداڵی له جیهاندا له پله‌ی یه‌كه‌مدا : ئه‌مریكا ، ژاپۆن ، ئه‌ڵمانیا ، ڕوسیا ، به‌ریتانیا ، ئێرله‌ندا ، كه‌نه‌دا ، ئوسترالیا ، پۆڵه‌ندا ، فه‌ره‌نسا ، هۆڵه‌ندا ، سوید ، فنله‌ندا ، كۆریا ، ئیتاڵیا ، كۆماری تشیك ، به‌لجیكا ، نه‌مسا ، دانمارك ، نه‌رویج ، ئیسپانیا ، سلۆڤاكیا ، ئێرله‌ندای باكوور ، ئه‌ستۆنیا.
وه‌رگیراوه: سایتی عه‌ره‌بی