دە هەزار خێزانی ئاوارە نەوت وەردەگرن

پارێزگای سلێمانی

 

 پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بۆ خێزانە ئاوارەکان دەستی پێکردوەو لەرۆژی یەکەم دا ٤٥۱ خێزان لەکەمپی ئاشتی لەعەربەت نەوتیان وەرگرت.
بەچاودێری پارێزگاری سلێمانی و سەرپەرشتیکردنی نوسینگەی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان و نوسینگەی سلێمانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق و نوێنەری وەزارەتی نەوت، دابەشکردنی نەوتی سپی بۆ خێزانە ئاوارەکانی ناو کەمپەکان بەردەوام دەبێت و پرۆسەکە ۱٠ هەزار خێزان دەگرێتەوە.