سەردانی وەفد

پارێزگای سلێمانی

شاندێک لە ڕێکخراوی  LDC ی ئەمریکی سەردانی سڵێمانییان کرد لە بەرواری ٢٠/١/٢٠١٩ و بە سەرۆکایەتی دێڤد بێدنار ئەندامی باڵا لە کەنیسەی مۆڕمۆنەکان لە سۆڵت لە یەکستی لە ئەمریکا، و  کۆبونەوەکە بە سەرپەرشتیاری پارێزگاری سلێمانی بەڕێز د.هەڤاڵ ئەبو بەکر بە ڕێوەچوو و بە بەشداری کردنی بەڕێوەبەری  گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان بەڕێز هۆشەنگ محمد و بەڕێوەبەری گشتی کارباری مەسیحییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف ونوێنەری نوسینگەی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانی سلێمانی چیمەن ساڵح سعید،  بە مەبەستی باسکردنی رەوشی مرۆیی و پێداویستییەکانی ئاوارە و پەنابەران و هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان ،

شایانی باسە LDC خاوەنی بودجەیەکی زۆر گەورەن  و لە بواری مرۆیی لە سەرانسەری جیهان کاردەکەن و ئێستا دەیانەوێت پرۆژەی زیاتر لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن.