ئاراستەی رۆیشتنی ئۆتۆمبێل لەچەند شەقامێكی سەرەكی سلێمانی دەگۆڕدرێت

پارێزگای سلێمانی

 

 

بە ئامانجی كەمكردنەوەی لۆد و قەرەباڵغی لە شەقامەكانی ناوەندی شاری سلێمانی، ئاراستەی هاتووچووی چەند شەقامێك گۆڕانكاری تێدا دەكرێت.

گۆرانكارییەكە لە 1-2-2019)ەوە بۆ ماوەی چوار رۆژ بە شێوەی ئەزموونی جێبەجێ دەكرێت و ئەگەر سەركەوتووبوو بەردەوام ئەبێت.

 گۆڕینی ئاراسته‌كان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت: . 

شه‌قامی مه‌وله‌ی پێچه‌وانه‌ ده‌كرێته‌وه‌ 


شه‌قامی به‌رده‌م قائیقامیه‌ت به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ هه‌ردوو سایده‌كه‌ ده‌كرێت به‌ یه‌ك ئاڕاسته‌و ته‌نها بۆ سه‌ره‌وه‌ ئۆتۆمبێل ده‌ڕوات. 
شه‌قامی حەمدی هه‌ردوو ئاڕاسته‌كه‌ ده‌كرێت به‌ یه‌ك و ئۆتۆمبیل به‌ ئاڕاسته‌ی شه‌قامی پیره‌مێرد ده‌ڕوات.

 
شه‌قامی پیره‌مێرد ته‌نها یه‌ك ئاڕاسته‌یه‌و ئۆتۆمبێل دێته‌خواره‌وه‌ بۆ سه‌را و ده‌توانێ‌ پێش فلكه‌ی سه‌را به‌ ده‌سته‌ چه‌پدا بڕوات بۆ شه‌قامی گۆران( ئۆرزدی)