بە میوانداری ی.ن.ك وەفدێكی باڵای هەدەپە گەیشتە شاری سلێمانی

پارێزگای سلێمانی

بە میوانداری ی.ن.ك وەفدێكی باڵای هەدەپە گەیشتە شاری سلێمانی و لەلایەن پارێزگاری سلێمانی د.ئاسۆ فەرەیدون و مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك و ژمارەیەك لە لێپرسراوانی حزبی و حكومیەوە پێشوازی لێكرا.
وەفدەكەی هەدەپە پێكهاتبوو لە فیگەن یوكسەكداغ هاوسەرۆكی هەدەپە و سەلما ئیرەر مالك هاوسەرۆكی كەجەدە و كامەران یوكسەك سەرۆكی بەدەپەو پەرلەمانتار ئارتوگورگ كوركچور و شیلان ئیمنۆ گوڵ نوێنەری هەدەپە لە هەرێمی كوردستان.
بڕیاره‌ وه‌فده‌كه‌ ماوه‌ی دوو رۆژ بمێنێته‌وه‌و چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ئه‌نجام بدات.