دوای هەڵگرتنی گەمارۆی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، بەرەبەیانی رۆژی شەمە 26ی كانوونی دووەمی 2019 یەكەم فڕۆكەی هێڵی ئاسمانی توركیش ئێرلاین لەفڕۆكەخانەی سلێمانی نیشتەوە. پاش كاتژمێرێك گەشتی پێچەوانەش بەرەو ئەستەمبوڵ لەتوركیا ئەنجامدرا.
رۆژی 29ی ئەیلولی 2017و دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان بۆ سەربەخۆیی، حكومەتی عێراق گەشتە نێودەوڵەتییەكانی هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێرو سلێمانی راگرت.
بەڵام توركیا درێژەی بە گەمارۆكە لەسەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دا، تا ناوەڕاستی ئەم مانگە بڕیاریدا گەمارۆكە لە رۆژی 25ی ئەم مانگەوە لەسەر فڕۆكەخانەكە هەڵبگرێت.