وەزارەتی ناوخۆ كاری شۆفێری تاكسی لەبەشێك لە فەرمانبەران قەدەغە دەكات

پارێزگای سلێمانی

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان  بڕیاریدا لەمەودوا ڕێگە نەدرێت كارمەندانی سەربازی و چەند پلەیەكی وەزیفی لە كارمەندانی شارستانی كاری شۆفێری تاكسی بكەن.

بەپێی بریارێك كە ڕۆژی 31ی 1ی 2019  دەرچووە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بریاریداوە لەسەر: قەدەغەكردنی كاری شۆفێری تاكسی بۆ سەرجەم ئەفسەرو كارمەندانی میلاكی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، بەرگری و فریاكەوتن، ڕەگەزنا، هاتوچۆ، پاسەوانی سنورو پۆلیسی گومرگ)و كارمەندانی میلاكی سەربازی لەوەزارەتی پێشمەرگەو سەرجەم هێزە چەكدارەكان لەسەر میلاكی هەرێم و حكومەتی عیراق".

بەپێی هەمان بریار تەنیا ڕێگە بەو فەرمانبەرانەی میلاكی مەدەنی  دەدرێت كە پلەی وەزیفیان دەكەوێتە (7 بەرەو خوار) كە كاری شۆفێری تاكسی بكەن بەمەرجێك فەرمانگەكەی خۆی ڕەزامەندی نیشانبدات و ئاگاداربێت".

هەروەها وەزارەتی ناوخۆ بریاریداوە "كاری شۆفێری تاكسی قەدەغەیە لەسەرجەم فەرمانبەرانی میلاكی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەو ئەوانەی بەفەرمانی هەرێمیی دامەزراون، لەبەرئەوەی بەردەكراون لەمادەی شەشەم لەیاسای ڕێكاری فەرمانبەرانی دەوڵەت و كەرتی گشتیی".

ئەم فەرمانەش لەڕۆژی دەرچونیەوە جێبەجێدەكرێت