د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا بە ئامادەبوونی بەڕێز بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی، پێشوازیکرد لە بەڕێزان لیوا هەیسەم فازڵ ئەلغەرباوی بەڕێوەبەری گشتی ڕەگەزنامەو پاسپۆرت و نشینگەو کارتی زانیاری عێراق و عەمید ئەحمەد عەبدولستار بەڕێوەبەری کاروباری پاسپۆرتی عێراق و وەفدی هاوڕێیان.
لە دیدارێکدا وەفدی میوان سوپاسی پارێزگاری سلێمانیان کرد بۆ هەوڵەکانی لە کردنەوەی فەرمانگەی پاسپۆرت لە ئیدارەی راپەڕین و لە مانگی ئازاریشدا لە پارێزگای هەڵەبجەو دابینکردنی پێداویستیەکانیان.
پارێزگاری سلێمانی سوپاسی وەفدی میوان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ئیتیحادی و حکومەتی هەرێمی کرد بۆ کردنەوەی ئەم فەرمانگانەو هەماهەنگیکردنی تەواویان لەگەڵ پارێزگای سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت و فەرمانگە ئیتیحادییەکانی تردا لە سنوری پارێزگادا.