پێشانگای شێوەکارانی سلێمانی - سنە كرایەوە

پارێزگای سلێمانی

 

 د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و ژمارەیەک لە هونەرمەندان، پێشانگای شێوەکارانی سلێمانی - سنەی لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنەسورەکە کردەوە، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی بە هاوکاریی حەوت ڕەنگە ڕێکخرابوو.