پشووەكانی مانگی ئادار راگەیاندرا

پارێزگای سلێمانی

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاندراوێكی لەبارەی پشووە رەسمییەكانی مانگی ئادارەوە بڵاوكردەوە و تیدا رۆژەكانی پیشووی لەم مانگە راگەیاند، كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی: 

بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنین، بەپێی یاسای پەرلەمانی كوردستان لەبارەی پشووە فەرمیەكان، پشووەكانی مانگی ئادار بەم شێوەیە دەبن :

رۆژی  سێشەممە ٥ی ئاداری ٢٠١٩ ، رۆژی دەستپێكی ڕاپەڕینی گەلی كوردستان لە دژی ڕژێمی دیکتاتۆریی سەدام حوسێن لە ڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕین.

رۆژی دوو شەممە ١١ی ئاداری ٢٠١٩ ، ساڵیادی ئیمزاكردنی رێككەوتنی ١١ی ئاداری ساڵی ١٩٧٠ و ساڵیادی ڕزگاركردنی شاری هەولێر لە ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ .

رۆژی پێنج شەممە ١٤ی ئاداری ٢٠١٩ ، رۆژی لەدایكبوونی بارزانی نەمر.

 

پشووی نەورۆزیش بۆ ئەم ساڵە لە رۆژی چوارشەممە ٢٠ی ئاداری ٢٠١٩ دەستپێدەكات تا رۆژی شەممە ٢٤ی ئاداری ٢٠١٩ بەردەوام دەبێت واتا رۆژانی ٢٠و ٢١و ٢٢و ٢٣ ی ئادار پشووی فەرمین، ورۆژی یەك شەممە ٢٤ی ئاداری ٢٠١٩ دەوامی فەرمی لە دام ودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.