بەشداری کردنی فەرمانبەرانی نوسینگەی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانی سلێمانی وە هەروەها فەرمانبەرەکانی نوسینگەی پارێزگای دهۆک و هەولێر لە خولی (هەڵسەنگاندنی پێداویستییەکانی قەیران و بوژاندنەوە بۆ ئاستی پێشکەوتوو) لە پارێزگای سلێمانی، کە لە لایەن ڕێکخراوی UNDP خەرجی تێچوونی خولەکە دابینکرابوو وە لەلایەن ڕێکخراوی ADPC ەوە جێبەجێ کرا وە بۆ ماوەی (٥) پێنج ڕۆژبەردەوام دەبێت،کە لە بەرواری ٠٣/٠٣/٢٠١٩ دەستی پێکردووە وە لە بەرواری ٠٧/٠٣/٢٠١٩ کۆتایی پیذیت، شایانی باسە لە دووەم ڕۆژی خولەکەدا واتا دوێنێ بەرواری ٠٤/٠٣/٢٠١٩ سەردانی کردنی بەنداوی دەربەندیخان ئەنجامدرا بۆ پراکتیزەکردنی بەرنامەکانی خولەکە وە ئاشنابوون بە کارەساتی بومەلەرزەکەو کاریگەرییەکەی لەسەر شاری دەربەندیخان بە گشتی و بەنداوی دەربەندیخان بە تایبەتی،و ئامادەکردنی پرێزنتەیشن سەبارەت بەنداوەکەو کاریگەری بومەلەرزەکە لەسەری.