کارو چالاکی کەمپەکان

پارێزگای سلێمانی

دابەشکردنی پرۆسەی نەوت بە بڕی ٥٠ لیتر بۆ سەرجەم ئاوارەی هەر یەک لە کەمپەکانی:

١.قۆرەتوو کە ٢٥٢ خێزانی تێدایە

٢.تازەدێ کە ٣٢٢ خێزانی تێدایە

٣.سورداش کە ٧٢ خێزانی تێدایە

٤.ئاوارەکانی عەربەت کە ٣٦٠ خێزانی تێدایە

کە لە لایەن وەزارەتی کۆچەوکۆچبەرانەوە دابین کراوە، وە لە لایەن لیژنەیەکەوە کە پێکهاتووە لە نوێنەری پارێزگای سلێمانی و نوێنەری وەزارەتی کۆچ وکۆچبەران و نوێنەری کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکوک، شایانی باسە پرۆسەکە لە بەرواری ١٣/٠٣/٢٠١٩ ڕۆژی ٥شەممەوە دەست  کراوە بە دابەشکردن وسبەینێ بەرواری ١٨/٠٣/٢٠١٩  پرۆسەکە کۆتایی پێدێت.