پارێزگار سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی كرد

پارێزگای سلێمانی

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی سەرۆکایەتی ژوری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی کردو لەگەڵ بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی ژورەکەدا کۆبۆوە، لە کۆبونەوەکەدا پارێزگاری سلێمانی سوپاسی کەرتی تایبەتی نیشتیمانی و سەرمایەدار و بازرگانە دڵسۆزەکانی کردو ڕۆڵی هەموویانی لە پشتیوانی کردنی حکومەت و خزمەتگوزارییەکاندا بەرز نرخاند.
لەتەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا ئەنجامی سەردانە فەرمیەکەی خۆی بۆ پارێزگا دیاربەکر(ئامەد)و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ژورە بازرگانی و پیشەسازیەکانی ئامەد و گەورە سەرمایەداراندا بۆ ڕونکردنەوەو بڕیاردرا ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی ژورەبازرگانی و پیشەسازیەکانی ئامەد بکەن و هەماهەنگی پێویست بۆ پەرەپێدانی کەرتەکانی پیشەسازیی و بازرگانی و گەشتوگوزار، بکەن.
هەوڵەکانی پارێزگای سلێمانی و ئامادی بۆ کردنەوەی گەشتی ڕاستەوخۆی ئاسمانی نێوان سلێمانی و ئامەد خستەروو، پشتیوانی خۆیانیان بۆ هەمووئەم هەنگاوانە دەربڕی.