توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك نیه له نێوان خه‌مۆكی و ئه‌گه‌ری مردنی مرۆڤ.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كرا حاڵه‌تی خراپی ده‌روونی مرۆڤ به‌ره‌و بڕیاردانی خراپ ده‌بات سه‌باره‌ت به شێوه‌ی ژیانی به‌ڵام ناگاته ئه‌وه‌ی بیكوژێ.
(بیتی لو) سه‌رۆكی تیمی توێژینه‌وه‌كه له زانكۆی (نيوساوثويلز) ووتى : پاش دراسه‌كردنی لاوازی ته‌ندروستی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی تری شێوه‌ی ژیان ، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ركه‌وت هه‌ست كردن به خۆشی ته‌مه‌نمان درێژ ناكات و هه‌ست كردن به ژڵه‌ژاوی و په‌ستانی عه‌صه‌بی ئه‌گه‌ره‌كانی مردن زیاد ناكات.
بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان خه‌مۆكی و ئه‌گه‌ری مردن (لو) و تیمه‌كه‌ی داتای زیاتر له 700 هه‌زار ئافره‌تی ته‌مه‌ن مامناوه‌ندیان پشكنین كرد، كه له ماوه‌ی 10 ساڵدا كۆكراونه‌ته‌وه.
له سه‌ره‌تادا ، ئه‌و ژنانه‌ی له ته‌مه‌نی 56 ساڵان بوون، له سه‌دا 17 یان خه‌مۆك بوون. ئه‌و خهمۆكیهش له‌لایه‌ن ئه‌و ژنانه زیاتر بوو كه كێشه‌ی ته‌ندروستیان هه‌بوو. پاش 10 ساڵیش نزیكه‌ی 31 هه‌زار و 500 ئافره‌ت گیانیان له‌ده‌ستدابوو، واتا له سه‌دا 4% ئه‌وانه‌ی به‌شداری توێژینه‌وه‌كه‌یان كردبوو.
پاش ئه‌وه‌ی توێژه‌ره‌كان پشكنینی چه‌ند فاكته‌رێكیان كرد كه بووه‌ته هۆی گیان له ده‌ستدانیان وه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن ، جگه‌ره‌كێشان ، خواردنه‌وه‌ی كحول ، ڕه‌بۆ ، ژڵه‌ژاوی ، خه‌مۆكی ، ده‌ركه‌وت خه‌مۆكی ته‌نها فاكته‌ر نه‌بوو كه په‌یوه‌ندی به زیادبوونی ڕێژه‌ی مردنه‌كه‌وه هه‌یه.
وه‌رگیراوه: سایتی ئینگلیزی