د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە پەرلەمانی بەریتانیا، لەگەڵ بەڕێزان چەند پەرلەمانتارو ڕاوێژکارێکی پەرلەمانی بەریتانیا کۆبۆوەو بابەتێکی پێشکەشکرد تایبەت بە حوکمڕانیی و پەرەپێدانی پارێزگای سلێمانی و دروستکردنی ڕایەڵەیەکی هەهاهەنگیی هاوبەش لەگەڵ گروپی پەرلەمانتارانی بەریتانیا/ کوردستان، کەوا بڕیارە بەم نزیکانە سەردانی کوردستان و سلێمانی بکەن.
شایەنی باسە ماوەی چەند رۆژێكە پارێزگاری سلێمانی لەسەر بانگهێشتی فەرمی ژوورە بازرگانییەكانی بەریتانیا و عیراق سەردانی وڵاتی بەریتانیای كردووەو چەندین دیدارو كۆبوونەوەی ئەنجام داوە.