لە هه‌ولێر، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە کۆنفرانسی به‌رنامه‌ی كۆمه‌كی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ بره‌ودان به چاكبونه‌وه‌و سه‌قامگیریی له عیراقدا، له ڕێی به‌ره‌وپێشبردنی ناوخۆییه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له مانگی شوباتی 2018دا، له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی هه‌ولێرو دهۆكدا؛ پارێزگای سلێمانی بوو به ئه‌ندام له په‌یمانی ئه‌وروپا بۆ كه‌شوهه‌وا و پارێزگاری سلێمانی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی پێشكه‌ش به یه‌كێتیی ئه‌وروپاو ڕێكخراوی UNDP كرد له برۆكسێل؛ ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌ی ڕوناككردنه‌وه‌ی شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی شاری سلێمانی له‌ڕێی گلۆپی لیده‌وه به قه‌باره‌ی 10000 گلۆپ و به تێچوی نزیكه‌ی دوو ملیۆن دۆلار، له‌لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌وروپاو ڕێكخراوی UNDP و ڕێكخراوی UNHABITATه‌وه په‌سه‌ندكراو، هه‌ر ئه‌مڕۆ په‌سه‌ندكردن و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه له‌نێوان یه‌كێتیی ئه‌وروپاو پارێزگاری سلێمانیدا ئیمزاكرا.
جێی خۆیه‌تیی به‌ناوی پارێزگای سلێمانییه‌وه سوپاسی به‌ڕێزان یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌تایبه‌تیی خاتوو كلارس و ڕێكخراوی UNDP به‌تایبه‌تیی خاتوو ئیزابیلاو ڕێكخراوی UNHABITATو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان؛ وه‌زاره‌تی پلاندانان به‌تایبه‌تیی د.عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانان و حكومه‌تی ئیتیحادیی و پارێزگاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان وبهڕێوهبهرێتیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رێتیی پلانی پارێزگای سلێمانیی و نوێنه‌ری ڕێكخراوی UNDP له پارێزگای سلێمانی و نوسینگه‌ی تایبه‌تیی پارێزگاری سلێمانی بكه‌ین، كه ڕۆڵێكی زانستیانه‌و جوامێرانه‌یان له‌سه‌رخستنی ئه‌م پڕۆژانه‌دا بینی.
ئه‌م پڕۆژه‌یه ڕووبه‌ری ڕوناكیی له شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كاندا زیادده‌كات و خۆی له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌واو ڕوناكیی و تاریكی‌دا ده‌گونجێنێت، ساڵانه نزیكه‌ی 1.842.427 یه‌ك ملیۆن و هه‌شت سه‌دو چل و دوو هه‌زارو چوار سه‌دو بیست و حه‌وت دۆلار بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، بڕی كاره‌بای به‌كارهاتوو بۆ كارپێكردنی ئه‌م 10000 بلاجكتۆره له 30000 ئه‌مپێره‌وه بۆ 9000 ئه‌مپێر كه‌مده‌كاته‌وه، 10000 كه‌ره‌سته‌ی یه‌ده‌ك ده‌خاته به‌رده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رێتیی گشتیی كاره‌با تا له ڕوناككردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی تری شار‌و قه‌زاو ناحیه‌كاندا به‌كاربهێنرێته‌وه، كه كۆی بڕی سودلێوه‌رگیراو جگه له‌و بڕانه‌ی باسكران نزیكه‌ی 400000 چوارسه‌د هه‌زار دۆلاره، لۆدێكی زۆر له‌سه‌ر كاره‌بای نیشتمانیی كه‌مده‌كاته‌وه، ده‌رفه‌تی كاركردن ده‌ڕه‌خسێنێت و ڕۆڵی له بوژاندنه‌وه‌ی بازاڕدا ده‌بێت و ڕوداوی هاتوچۆ كه‌مده‌كاته‌وه، سلێمانی ده‌خاته سه‌رنه‌خشه‌ی نوێی وزه نوێكان و دۆستی ژینگه.
بنه‌مای لامه‌ركه‌زیی له به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگاكاندا ده‌چه‌سپێنێت كه یه‌كێكه له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی پهكێتیی ئه‌وروپا.
پارێزگاری سلێمانی خه‌ڵاتی پێزانینی پێشكه‌ش به خاتوو ئیزابیلا ئۆریبی؛ به‌رپرسی هه‌رێمی كوردستانی ڕێكخراوی UNDP كرد كه ڕۆڵێکی دیاری له چه‌سپاندنی پڕۆژه‌كانی هه‌موو پارێزگا دیاریكراوه‌كانی عێراق و به تایبه‌تیی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بوو، ئومێددهكرێت چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی تریش تایبه‌ت به پارێزگای سلێمانی له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی كۆمه‌كی یه‌كێتیی ئه‌وروپادا له ساڵانی ئاینده‌دا په‌سه‌ندبكرێن؛ كه به‌كۆی پڕۆژه‌كانی عێراق بڕی 47.5 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ ته‌رخانكراوه.