ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە مەراسیمی بەخشینی (٨٤٠) پارچە زەوی نیشتەجێبوون بە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی شەڕی دژی داعش، لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا.
کەلەسەر پێشنیازی فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە و فەرماندەی دژەتیرۆر بە ڕەزامەندیی پارێزگاری سلێمانی و هەوڵ و هیمەتی سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکانی سنورەکە بەتایبەت بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بەکرەجۆ و سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی و ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی تۆماری خانوبەرەی ١و٢ ی سلێمانی و هەموو دڵسۆزانی تر، جێ بە جێ کرا.