لەرۆژی جیهانی ژینگەدا پارێزگار بەشداری چەند چالاكییەكی ژینگەپارێزی كرد

پارێزگای سلێمانی

 د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە رۆژی جیهانی ژینگەدا بەشداری چەند چالاكییەكی ژینگەپارێزی و هەڵمەتی ناشتی نەمام كرد.

لەو رووەوە بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و  بەڕێوەبەری ناحیەی تانجەرۆ و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە ڕۆژی جیهانی ژینگەدا  هەڵمەتی ناشتنی هەزار نەمامیان لە دەروازەی شارەکەدا دەست پێ کرد کەلەلایەن پارێزگای سلێمانیەوە بودجەی بۆ تەرخانکراوە.

هەروەها لەهەمان ناوچە پارێزگار بەشداری کرد لە هەڵمەتێکی پاککردنەوەی دەروازەی شارەکەدا و سوپاسی ئەرک و ماندووبونی هەموو بەشداربووان و خەمخۆرانی ژینگەیان کرد.

 

لەلایەكی تر بە پشتگیری و پشتیوانی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، ھەڵمەتێکی گەورەی سەوزکردن (نەمام ڕواندن) بە دابینکردنی زیاتر لە (٥٠٠) نەمام و گرتنە ئەستۆی خەرجی ھەڵکەندنی چاڵ بۆ ڕواندنیان لە قەزای ماوەت و ڕێگا سەرەکییەکانی بەڕێوەچوو.
ئەم ھەڵمەتە لەلایەن کامەران حەسەن، قائیمقامی قەزای ماوەت و سەرۆکایەتی شارەوانی ماوەت و بەشی باخچەکان و کرێکارە دڵسۆزەکانیان و خۆبەخش (هێمن حاجی عەبدولفەتاح) و گروپەکەیەوە بەڕێوەبرا، کە زۆر دڵسۆزانە کارەکەیان بە ئەنجامگەیاند.