به هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و ڕێنماییه‌كانه‌وه دوو ئارایشتگا له گه‌ڕه‌كی قڕگه‌ی شاری سلێمانی داده‌خرێن و ڕێگه به كاركردنیان نادرین تا ئه‌و كاته‌ی مۆڵه‌ته‌كانیان نوێ ده‌كرێنه‌وه.
له‌و باره‌ییه‌وه ته‌لار محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامی سلێمانی ڕایگه‌یاند:" پاش سه‌ردان كردن و به‌دواداچوونمان بۆ ئارایشتگاكانی گه‌ڕه‌كی قڕگه‌ی شاری سلێمانی ، ده‌ركه‌وت له‌و گه‌ڕه‌كه دا دوو ئارایشتگا ماوه‌ی زیاتر له مانگیكه مۆڵه‌تی كاركردنیان به سه‌رچووه و به بێ مۆڵه‌ت كارده‌كه‌ن ،به‌و هۆیه‌وه به بڕیاری قایمقامی سلێمانی بڕیاری داخستنی درا تا ئه‌و كاته‌ی پابه‌ندی مه‌رج و ڕێنماییه‌كان ده‌بێت .
به پێ ی ڕێنماییه‌كانی لیژنه‌ی ئارایشتگاكان ، ڕێگه به كاركردنی هیچ ئارایشتگایه‌ك نادرێت كه مۆڵه‌تی كاركردنی نه‌بێت و له كاتی ته‌واو بوونی ماوه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌شی ده‌بێت ده‌ست به جێ تازه بكرێته‌وه.