بارانی ئەمساڵی سلێمانی ریكۆردی مێژوویی شكاند

پارێزگای سلێمانی

بەپێی دواین پێوانەی بارانبارین، لە بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، رێژەی بارانی ئەمساڵی سلێمانی ریكۆردیی مێژوویی شكاندووەو پێوانەیەكی نوێی تۆماركردووە.

بەپێ دواین پێوانەی بارانبارین كە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاوكراوەتەوە،لەسەرەتای وەرزی بارانبارین تا رۆژی 24ی نیسای 2019  لە سلێمانی نزیكەی 1268 ملیم باران باریووە.

ئەم بڕە بەرزترین ریكۆردێی مێژوویی بارانبارینە لەمێژووی تۆماركردنی بڕی باران لە سلێمانی، بەو پێیەی بەرزترین بڕی بارانبارین كە تۆماركرابێت لە شاری سلێمانی دەگەڕیتەوە بۆ ساڵێ 1957 كە بڕەكەی 1240 ملیم بووە.

 

 

جێگەی باسە ساڵی 1957  بەهۆی لافاوەوە كە لە 18ی تشرینی یەكەمی 1957 لە شارەكەدا روویدا ، 35 كەس گیانیان لەدەست داو نزیكە 50 خانوون بەتەواوی وێران بوون.