بە ئامادەبوونی پارێزگار پەردە لەسەر پەیكەری كرێكار لا درا

پارێزگای سلێمانی

لەیادی 1ی ئایار جەژنی كرێكارانی جیهان، بە ئامادەبوونی دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی،  لەشەقامی بازنەیی مەلیك مەحمودی شاری سلێمانی پەردە لەسەر پەیكەری كرێكار لا برا.

 پەیكەری كرێكار لەلایەن هونەرمەندی پەیكەر تاش بەختیار هەڵەبجەییەوە دروستكراوە، كە بەرزی پەیكەرەكە حەوت مەتر‌و نیوە.

مەراسیمی پەردە لادانەكە  لەلایەن یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان/لقی سلێمانییەوە ڕێکخرابوو. لە مەراسیمەكەدا پارێزگاری سلێمانی وتەیەكی  پێشکەش كردوو پیرۆزبایی و پشتیوانیی بۆ سەرجەم کرێکاران و جوتیاران و زەحمەتکێشان و ڕەنجدەران؛ ئەو مرۆڤە جوامێرانەی ناوەڕۆک و ماناو ڕەنگ و بەها بە مرۆڤ و بە ژیان و بە ژینگەو بە گەردون دەبەخشن دەربڕی.