وەزیری پەروەردە خەڵاتی زێرین دەبەخشێ بە پارێزگار

پارێزگای سلێمانی

 

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیکرد لە بەڕێزان د.پشتیوان صادق وەزیری پەروەردەو بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و وەفدی هاوڕێیان، کە بەمەبەستی پێشکەشکردنی خەڵاتی زێڕین بە پارێزگاری سلێمانی لەبەرامبەر پشتیوانیە بەردەوامەکانی بۆ کەرتی پەروەردەو فێرکردن و خوێندنی تایبەت.
پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانیکردنی ئەم کەرتە هەستیارو بەهادارەی دووپاتکردەوە. لەهەمان کاتدا وەزارەتی پەروەردەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، خەڵاتی ڕێزو پێزانینیان پێشکەش بەو کۆمپانیایانە کرد، کە هاوکاریی و پشتیوانی شایەنانەی کەرتی پەروەردەیان کردووە.