پسپۆڕە هۆڵەندییەكان لەگەڵ جوتیارە نمونەیەكانی سلێمانی كۆبوونەوە

پارێزگای سلێمانی

لە دیوانی پارێزگای سلێمانی بەئامادەبوونی کونسوڵی گشتی هۆڵندا لە هەرێمی کوردستان و وەفدی هاوڕێی، کە پێکهاتبوون لە پسپۆڕانی بواری بەرهەمهێنانی خۆراک و کشتوکاڵ و ئاژەڵداری، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵ و کۆلێجی کشتوکاڵی زانکۆی سلێمانی لەگەڵ جوتیارە نمونەییەکانی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە کێشە کشتوکاڵیەکان و بەرهەمهێنانی خۆراک و بنیاتنانی پڕۆژەی هاوبەش لە داهاتوودا کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا.