لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی ئاماری مانگانه‌ی خۆی بۆ رای گشتی بڵاوده‌كاته‌وه و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات هه‌ر شویێنك پابه‌ندى یاسا‌و ریێنماییه‌كان نه‌بێت، رووبه‌رووی سزای ماددی و داخستن ده‌كرێته‌وه.
به‌پێی ئاماری مانگانه‌ی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی له به‌رواری 1/4 تاوه‌كو 1/5/2019 لیژنه‌كان (4186) سه‌ردانیان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان ئه‌نجام داوه، له كۆی ئه‌و سه‌ردانانه‌شیاندا، (351) سه‌رپێچیان تۆمار كردووه و به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستی و ڤیترنه‌رییه‌كانه‌وه (743) شوێن ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان بن و به‌هۆی سه‌رپێچیشه‌وه (28) شوێن داخراون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه له‌مانگى ئازارى ئه‌مساڵدا (3375) سه‌ردانیان كردبوو، (319) سه‌رێچیان تۆمار كردبوو، به‌وهۆیه‌شه‌وه (21) حاڵه‌تى داخستنیان هه‌بووه.
له ئاماره‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی مانگى رابردوودا بڕی (114) تۆن و (673) كیلۆگرام مه‌وادو خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو له ناوبراون، كۆی گشتی پاره‌ی وه‌رگیراوى غه‌رامه‌ش بریتییه له (12) ملیۆن و (550) هه‌زار دینار و پێی یاسا ده‌خرێته‌وه سه‌ر داهاتی گشتی.
به‌پێى وته‌ى گۆران قادر- سه‌رۆكى لیژنه هاوبه‌شه‌كان، له مانگى پیرۆزى ره‌مه‌زاندا سه‌ردان و چاودێرى لیژنه‌كان بۆ دوكان و ماركێت و شوێنه گشتییه‌كان فراوانتر ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ى رێگه نه‌ده‌ن هیچ كه‌س و جێگایه‌ك زۆربوونى خواستى هاوڵاتیان به ده‌رفه‌ت بزانێت و خۆراكى خراپ و نه‌شیاو بفرۆشێت.
به پێی رێنماییه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان هه‌رشویێنێك پابه‌ند نه‌بێت به ته‌واى رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه، سه‌ره‌تا ئاگادار ده‌كرێته‌وه، دواتر سزای ماددی ده‌درێت، له حاڵه‌تی دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیه‌كانیشدا رووبه‌رووی دادگا ده‌كرێنه‌وه.