جێبەجێکردنی پرۆژەی نوێ

پارێزگای سلێمانی

لە بەرواری ٧/٥/٢٠١٩ دا،  بەڕێز بەڕێوەبەری نوسینگەی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان و نوێنەری نوسینگە لە کلاستەری Wash سەردانی ئیدارەی ڕاپەڕینیان کرد و بە ئامادەبوونی  نوێنەری UNDP وەک ڕاوێژکاری نوسینگە و( Regional Funding) وەک نوێنەری ڕێکخراوی Arche nova و Liasion Manager-Chair wash cluster)) وە هەروەها سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین بە وەکالەت و نوێنەری نوسینگە لە ئیدارەی ڕاپەڕین و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تری ئیدارەکە ، بە مەبەستی جێبەجێکردنی دوو پرۆژەی ئاو ناوچەکە، کە بریتین لە :

١.پرۆژەی دروستکردنی وێستگەی ئاوی سەروچاوە و شکارتە

٢.پرۆژەی گەیاندنی تۆڕی کارەبا بۆ (٣) بیر لە ڕانیە 

 شایانی باسە بودجەی ئەم پرۆژانە بە کۆمەکی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی ئەڵمانیا( (Auswartiges Amt(AA)) دابین کراوە.