پارێزگار پێشوازی لە وەزیری وەرزش و لاوانی عیراق كرد

پارێزگای سلێمانی

 

 ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیکرد لە بەڕێزان ئەحمەد ریاز ئەلعوبیدی وەزیری وەرزش و لاوانی حکومەتی ناوەندی عیراق و د.شاکیر بەڕێوەبەری گشتی وەرزشی وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەفدی هاوڕێیان، لە کۆبوونەوەیەکدا بەئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆکی یانەکانی سلێمانی و بەڕێوەبەری وەرزشی سلێمانی، گفتوگۆ لەسەر پەرەپێدانی وەرزش و دروستکردنی یاریگای نوێ و چاککردنەوەی یاریگاکان و پشتیوانیکردنی فێرگە و یانە و یەکێتیە وەرزشیەکان و پاڵەوانان و گەنجانی سلێمانی و هەرێمی کوردستان کراو هەماهەنگی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی لەم بوارەدا دووپات کرایەوە.