له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا نزیكه‌ی 17 تۆن مه‌وادی ماوه به‌سه‌رچوو له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناو ده‌برێن و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت پاش ئه‌نجامدانی پشكنینی تاقیگه‌یی بڕیاری له ناوبردنی دراون.
به پێ ی ڕاپۆڕتی لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست سایتی پارێزگای سلێمانی كه‌وتووه: له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا له به‌رواری 15/12 تا وه‌كو 31/12/2015 بڕی 17 تۆن و 200 كیلۆگرام مه‌وادی ماوه به‌سه‌رچوو له ناوبراون.
له‌و باره‌یه‌وه (خالید محه‌مه‌د) سه‌رۆكی لیژنه‌ی له‌ناوبردن ڕایگه‌یاند: ئه‌و بڕه مه‌وادانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌یانه‌وه له‌ناوبراوه پێشتر له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كان و ئاساییشی ئابووریه‌وه ده‌ستی به‌سردا گیراوه و هه‌ندێكیشیان له‌سه‌ر داوای خاوه‌نه‌كه‌ی بووه.
له‌باره‌ی جۆری مهوادهكانهوه (خالید محه‌مه‌د) ووتی : جۆری مه‌واده‌كان بریتیین له (شیره‌مه‌نی ، خۆراك و مه‌وادی جوانكاری ، سلیكۆن و ئاوی ڕادێته‌ر ، له گه‌ڵ هه‌ندێك كه‌ل و په‌ل و سینی سه‌مونخانه‌كان) كه ده‌كاته 36 هه‌زار و 764 پارچه.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئه‌وه‌شی خسته ڕوو سه‌رجه‌می ئه‌و مه‌وادانه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانییه‌وه پشكنینی تاقیگه‌ییان بۆ ئه‌نجامدراوه و پاش دڵنیابوون له ئه‌نجامه‌كه‌ی به بڕیاری قائیمقامیه‌تی سلێمانی له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوبراون.