رێوشوێنی پێویست بۆ هەڵمەتی چاكردنەوەی رێگاوبانەكان دادەنرێت

پارێزگای سلێمانی

 د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بەڕێزان قائیمقامەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەئامادەبوونی بەڕێزان بەڕێوەبەرانی گشتی ئاوەدانکردنەوەو ڕێگاوبان و شارەوانیەکان و سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی کرد.
لەم کۆبوونەوەیەدا کە کۆبوونەوەیەکی تەواوکاری کۆبوونەوەکانی پێشووی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بوو بۆ بواری ڕێگاوبان، ڕێوشوێنی پێویست دیاریکران و جەخت لەسەر دابینکردنی بودجەی پێویست لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کرایەوەو بەدواداچوون بۆ هەڵمەتەکانی چاکردنەوەی ڕێگاوبانەکان لە دەرەوەو ناوەوەی شارەکاندا کران.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، هەماهەنگیی لەنێوان یەکە کارگێڕیەکان و بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندیدارەکاندا جەختیان لەسەر کرایەوە بۆ: ڕێگرتن لە ئاگرکەوتنەوەو دروستکردنی ئاگربڕ، قەڵاچۆکردنی سون و کیسەڵە، بژارکردن، ڕێگرتنی تەواو لە زیادەڕەوی، چاکردنەوەی پردەکان، بەنداوەکان، تونێلەکان، کێشەی سوتەمەنی، کێشەی ئاو.