تاقیكردنەوە گشتییەكان دەست پێ دەكات

پارێزگای سلێمانی

ئەمڕۆ یەكشەممە 26/5/2019، تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی و رۆژی دوشەممە 27/5/2019، تاقیكردنەوەی نیشتمانی پۆلی 9ی بنەڕەتی لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكات.
لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ئامادەكاری تەواو كراوە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی تاقیكردنەوەكان، كە 21598 خوێندكار لەبەشی زانستی و 10179 خوێندكار لەبەشی وێژەیی و 1361 خوێندكار لە خوێندنی پیشەیی بەشداری تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12 دەكەن كە دابەشكراون بەسەر 605 هۆڵدا.
هەروەها 34165 قوتابی بەشداری تاقیكردنەوەی نیشتمانی پۆلی 9ی بنەڕەتی دەكەن كە دابەشكراون بەسەر 628 هۆڵدا.