فەرمانبەران بە بڕگەكانی رێنمایی رەفتاری پیشەیی ئاشنا دەكرێن

پارێزگای سلێمانی

لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی پارێزگای سلێمانی، بە ئامادەبوونی سەرجەم فەرمانبەرانی پارێزگا، ستافی سەرپەرشتیکردنی وەرگرتنی بەڵێننامە لە فەرمانبەران کۆبوونەوەیەکی لەبارەی ئاشناکردنی فەرمانبەران بە ماددەو بڕگەکانی رێنمایی رەفتاری پیشەیی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی ژمارە (١)ی ساڵی (٢٠١٦) ئەنجامدا.

ئەو رێنماییە کە لەلایەن دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستانەوە دەرکراوە و یازدە بەش و دەیان ماددە لە خۆی دەگرێت بۆ پتەوكردنی بەهاكانی پیشەی فەرمانبەری گشتی و گەشەپێدانی هەستكردن بە بەرپرسیارێتی لە ئەركەكانیدا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی دەقی رێنماییەكە ئێرە كلیك بكەن