له ساڵی ڕابردوودا تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌رده‌وام بوون له فراوانكردنی ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ره‌كانی. له چه‌ند مانگی ڕابردووش‌دا به‌رنامه‌ی (واتساب) به تایبه‌تی فراوانبوونێكی به‌رچاوی به‌خۆوه بینی.
به پێ ی چه‌ند داتایه‌ك كه له سایتی (گڵۆباڵ میدیا اناسیت) بڵاوكرایه‌وه تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له پله‌ی یه‌كه‌مدا دێت له ڕووی به‌كارهێنانه‌وه له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا كه ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ره چالاكه‌كانی مانگانه گه‌یشتنه زیاتر له 1.6 ملیار به‌كارهێنه‌ر.
سایتی (یوتیوب) سه‌ر به كۆمپانیای گوگڵ/ تایبه‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ، له ساڵی ڕابردوودا ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ره چالاكه‌كانی مانگانه گه‌یشتنه یه‌ك ملیار به‌كارهێنه‌ر.
به‌رنامه‌ی (واتس‌اپ) بۆ چاتی خێرا پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌خۆوه بینی و ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ره‌كانی مانگانه گه‌یشته زیاتر له 950 ملیۆن كه‌س. تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی كڕییه‌وه به به‌های 20 ملیار دۆلار.
به‌رنامه‌ی (انستاگرام)، كه ئه‌ویش سه‌ر به فه‌یسبووكه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بڵاوبووه‌وه له ساڵی ڕابردوودا، له مانگێكدا زیاتر له 430 ملیۆن كه‌س به‌كاری ده‌هێنێت.
به‌كارهێنه‌ره چالاكه‌كان به شێوه‌یه‌كی مانگانه:
فه‌یسبووك 1.6 ملیار كه‌س
یوتیوب 1 ملیار كه‌س
واتس‌اپ 950 ملیۆن كه‌س
گوگڵ پڵه‌س 440 ملیۆن كه‌س
انستاگرام 430 ملیۆن كه‌س
تویته‌ر 325 ملیۆن كه‌س
سه‌رچاوه‌كه‌ی : سایتی ئینگلیزی