پارێزگار 15 هەزار پەنجەماسی بۆ دەربەندی رانیە دابین كرد

پارێزگای سلێمانی

 

 د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە درێژەی کارەکانی لە بواری بوژانەوەی سامانی ماسی، بڕی (١٥٠٠٠) پانزە هەزار پەنجەماسی بۆ دەربەندی ڕانیە دابینکرد. 
بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری بەشی کشتوکاڵ لە دیوانی پارێزگای سلێمانی و چەند ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ڕانیە، بڕی (١٥٠٠٠) پانزە هەزار پەنجەماسی خرانە ناو ئاوی دەربەندی ڕانیە.
هەروەها لەماوەی رابردوودا پارێزگاری سلێمانی، هەمان بڕی بۆ بەنداوی سەروچاوەو چەند بڕێکی زیاتری بۆ بەنداوی دوکان و دەربەندیخان دابینکردبوو.