د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیکرد لە بەڕێزان بانبانج ئنتاویکسۆ، باڵیۆزی ئەندۆنیسیا لە عێراق و هاریانساه خیرول، کونسوڵی ئەندۆنیسیا لە هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی و وەفدی هاوڕێیانی و چەند بازرگانێکی کوردستان.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر پەرەپێدانی بازرگانیی و وەبەرهێنان کران.
وەفدی میوان بەڕەسمیی پارێزگاری سلێمانییان بانگهێشت کرد بۆ بەشداریکردن لە پێشانگای بازرگانیی ئەندۆنیسیا.