پارێزگار سەرپەرەشتی هەڵمەتێكی نەمام چاندنی كرد

پارێزگای سلێمانی

 د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەرپەرشتی هەڵمەتی چاندنی دوسەدو پەنجا نەمامی تری کرد لە هەردوو بەری شەقامی سەرەکی سلێمانی – کەرکوک و بەردەم سەرۆکایەتی دادگای سلێمانی لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتی نەمام چاندن و سەوز کردنەو دروستکردنی باخچە نوێیانەی کە پارێزگا لەسەر ئەرکی خۆی جێبەجێی دەکات.
لەماوەی ڕابردودا پارێزگای سلێمانی بودجەی پێویستی بۆ بژارکردن و دروستکردنی ئاگربڕ لە بلوارو باخچەو شاخەکانی ئەزمەڕو گۆیژەو قەزاو ناحیەکانی سنوری پارێزگادا دابینکردوەو پشتیوانی تەواوی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی کردووە بۆ ئاودانی هەموو سەوزاییەکان تا ئەوکاتەی پڕۆژەکانیان دەکەونەوە گەڕو هەماهەنگی کردووە لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتدا کە هاوکارو هەماهەنگ بن لە پاراستنی ئەم سامانە نیشتیمانیەداو بەشدارن لەم خزمەتە گشتیەدا.