د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا بە ئامادەبوونی بەڕێزان بەڕێوەبەرو جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی، خەڵات و ڕێزلێنانی پارێزگای سلێمانی بەخشیە بەڕێزان خوێندکارە یەکەمەکانی پارێزگای سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و سێ خوێندکاری بەڕێزی نابینا کە نمرەی باڵایان بەدەستهێنابوو.
لە مەراسیمێکدا سوپاس و پێزانینی پارێزگای گەیاندە خوێندکارو خانەوادەو ناوەندەکانی خوێندن و دامەزراوە پەروەردەییەکان و کۆشش و هەوڵە شایان و شایستەکانی کردن و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ خواستن.