خەڵاتی رێزلێنان بەخشرا بە چەند فەرمانبەرێك

پارێزگای سلێمانی

 د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، سوپاس و خەڵات و ڕێزلێنانی پارێزگای سلێمانی پێشکەش بە بەڕێزان (ئاری تەها مستەفا و ئیبراهیم باباعەلی بەرزنجی) نوێنەرانی UNDP لە پارێزگای سلێمانی و خاتوو (تابان جبار صالح) بەڕێوەبەری پلاندانان و بەدواداچوونی پارێزگای سلێمانی کرد. لەبەرامبەر ئەرک و ڕۆڵ و هیممەتی دڵسۆزانەو خۆنەویستانەو پیشەییاندا لە ئامادەکردنی پرۆپۆزەڵ و پێشنیازکردن و پڕۆژەو کارەکانی نێوان پارێزگای سلێمانی و ڕێکخراوی UNDPداو هیوای بەردەوامیی و سەرکەوتنی بۆخواستن.