د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە مەراسیمی کردنەوەی کۆنگرەی ناودارانی کورد، کە لەلایەن پارێزگای کوردستان (سنە) لە شاری سنە سازکرابوو. لە وتەیەکدا ئاماژەی بە رۆڵی ناوداران و هونەرمەندو بەهرەمەندانی کورد کرد، کە لە پێشخستنی کلتورو فەرهەنگی نەتەوەکەیاندا جێدەستیان دیار بووەو شایستەی هەموو بایەخدان و رێزلێنانێکن.