د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیکرد لە بەڕێزان محەمەد کایا سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی دیاربەکر(ئامەد)و وەفدی هاوڕێی، لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر پەرەپێدانی بازرگانی و گەشتیاری نێوان سلێمانی و ئامەد کرا.
دواتر پارێزگاری سلێمانی بە هاوڕێیەتی وەفدی باڵای ژوری بازرگانی و پیشەسازی دیاربەکر(ئامەد)، کۆمپانیای ڕۆیاڵ کانی تایبەت بە دروستکردنی قوتو لە سلێمانی بەسەرکردەوە کە بەتواناو کواڵیتیەکی شایانی نێودەوڵەتی بەرهەمەکانی بەرهەم دەهێنێت.