ئەمڕۆ چوارشەممە 10-7-2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، بەئامادەبوونی بەڕێزان قائیمقامی قەزای مەڵبەند و بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی و شارەزایانی بواری هاتووچۆ و نوسینگەكانی فێركردنی شۆفێری كۆبوەوە.
ئامانج لەكۆبونەوەكە بۆ سوپاسكردنی بەڕێزان بەڕێوەبەر و ئەفسەر و پلەدار و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگاری سلێمانی بوو لەپای خزمەتكردنیان بەبواری هاتوچۆ، لەگەڵ دانانی نەخشەڕێگای نوێ بۆ باشتر ڕێكخستنی هاتووچۆ و كەمكردنەوەی ڕووداو و قوربانییەكانی هاتووچۆ.
دوای كۆبوونەوەكە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەگەریداو بەئامادەبوونی دەزگاكانی راگەیاندن بڕیار و ئامانجەكانی كۆبوونەوەكەیان ڕاگەیاند.