پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا پیرۆزبایی لەسەرۆكی هەرێمو سەرۆك وەزیرانو جێگرەكەیو وەزیرەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم دەكات.
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەنراوەكەیە:
بەناوی پارێزگای سلێمانیەوە پیرۆزبایی خۆمان پێشكەش بە بەڕێزان سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین.
دەخوازین حكومەتی نوێ حكومەتی فەراهەمكردنی ئارامی و ئاشتی و ئازادی و دادپەروەری و ئاوەدانی بێت و حكومەتی پەرەپێدانی شایانانەی خزمەتگوزارییە گشتیەكان و دروستكردنی دەرفەتی لەباری سەرمایەگوزاری و وەبەرهێنان بێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10-7-2019، پەرلەمانی كوردستان متمانەی بەخشییە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.