بەئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانیو ژمارەیەك لەبەرپرسانی ئیداریی سنوری پارێزگا، هەڵمەتێكی هۆشیاریی سەبارەت بەپاراستنی ئاو بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ دووشەممە 15-7-2019، (د. هەڤاڵ ئەبوبەكر) پارێزگاری سلێمانی بەیاوەریی قائیمقامی مەڵبەندی سلێمانیو چەند قائیمقامێكی سنوری پارێزگاو ژمارەیەك لەبەڕێوەبەرە گشتییەكانو بەڕێوەبەری فەرمانگەكانی سلێمانیو میوانێكی زۆرو كەناڵەكانی راگەیاندن، لەباخچەی پارێزگای سلێمانی هەڵمەتێكی هۆشیاریی بۆ پاراستنی ئاو دەستی پێكرد.
هەڵمەتەكە لەژێر ناوی (ئاو بپارێزە)دایەو ئاژانسی ئەمریكی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی پاڵپشتی دارایی دەكاتو لەلایەن رێكخراوی خاوێن دۆستی ژینگەوە بەڕێوەدەچێت بەهاوكاریی چەند دەزگایەكی دیكە.
لەمیانی دەستپێكردنی هەڵمەتەكەدا بەڕێز پارێزگار وتارێكی پێشكەش كردو ئاماژەی بەوەدا، پاراستنی ئاو گرنگییەكی زۆری هەیەو پێویستە هەموان هاوكار بن بۆ پاراستنی سامانی سروشتیی كوردستان.
بڕیارە هەڵمەتەكە ماوەی دوو مانگ بخایەنێتو چەندین چالاكیی جۆراوجۆر لەخۆ بگرێت بۆ هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان.