شاندێكی باڵای كونسوڵگەریی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەهەرێم سەردانی دیوانی پارێزگای سلێمانی دەكاتو لەلایەن پارێزگارو هەردوو جێگرەكەیەوە پێشوازییان لێدەكرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 16/7/2019، (د. هەڤاڵ ئەبوبەكر) پارێزگاری سلێمانی بەئامادەبوونی بەڕێزان جێگرانی پارێزگار، پێشوازیی كرد لە بەڕێز سەركونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەهەرێمی كوردستانو وەفدی هاوڕێی.
دوای كۆبونەوەو ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا، سەركونسوڵی ئێران لەهەرێم ئاماژەی بەوەكرد، ئامانج لەسەردانەكەی بۆ پارێزگای سلێمانی، بەمەبەستی ماڵئاواییكردنە كە ئەركی لەو پۆستەدا كۆتایی هاتوە، لای خۆیەوە پارێزگاری سلێمانی هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.