پارێزگار پێشوازیی لە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا دەكات

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا دەكات ‌و پێكەوە رەوشی فەرمانگە حكومییەكانی سنوری پارێزگا تاوتوێ‌ دەكەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18/7/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگا پێشوازیی كرد لە بەڕێز ئازاد محمد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.
لە میانی كۆبونەوەیەكی هاوبەشدا گفتوگۆ كرا لە بارەی ڕەوشی فەرمانگە حكومییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و پەرەپێدانی زیاتری پارێزگاكە لە بوارە جۆر بە جۆرەكان ‌و خستنەگەڕی هەموو هەوڵ ‌و تواناكان لە پێناو گەیاندنی زۆرترین خزمەت بە هاوڵاتیان.
سەرۆكی ئەنجومەن ‌و پارێزگاری سلێمانی تەئكیدیان لە هەماهەنگیی ‌و كاری پێكەوەیی كرد بۆ باشكردنی ئەدای دامودەزگاكانی حكومەت ‌و فەرمانگەكان، بۆ ئەوەی كاروبارەكان بەباشترین شێوە بەڕێوەبچن.