پارێزگار دەستخۆشی لە گومرگی سلێمانی دەكات

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی پێشوازیی لەوەفدێكی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی دەكات‌و دەستخۆشییان لێدەكات لەپای ئەو خزمەتەی بە هاوڵاتیانی دەگەیەنن.
ئەمڕۆ دووشەممە 22/7/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لەدیوانی پارێزگا پێشوازیی كرد لە بەڕێزان بەڕێوەبەری بەشەكانی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی‌و پێكەوە گفتوگۆیان كرد لەبارەی چۆنێتیی پێشكەشكردنی زۆرترین خزمەت بە هاوڵاتیان.
لە میانی دیدارێكدا پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانین و پشتیوانیی خۆی بۆ كاری دڵسۆزانە و شایەنانەی بەڕێزان بەڕێوەبەری گومرگی سلێمانی و سەرجەم بەڕێوەبەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەكە دەربڕی، كە بەردەوام لە خزمەتی هاوڵاتیاندان.
ئاماژەی بەوەش كرد، خزمەتكردنی هاوڵاتیان‌و سەردانیكەرانی فەرمانگەكانی دەوڵەت نیشانەی شارستانییەتە ‌و هۆكارێكی باشە بۆ بەرەوپێشچوون‌و نەهێشتنی رۆتین لە دامودەزگاكاندا، لای خۆیانەوە وەفدی گومرگی سلێمانی سوپاسی بەڕێز پارێزگاریان كرد، كە بەردەوام لەخەمی خەڵك ‌و هەوڵی بێوچاندایە بۆ باشكردنی كاروباری دامودەزگاكانی حكومەت.